مه‌سعوود بارزانی و فالح فه‌یاز:
كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوانیاندا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا قابیلی چاره‌سه‌رن.
کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، له پیرمام، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێم و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن و پێویستە دەستوور پێوەر و بنەمای سەرەكی بێت بۆ تێپەڕاندن و نەهێشتنی ناكۆكییەكانی نێوان هەردوولا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران