خبر 2021-08-04 13:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژکرانی ئێزدییەکانەوە؛

سەڵاحەدین بەهائەدین: داعش بەکردەوەکانی سەلماندی کەچەند دژە بە ئیسلام و مسوڵمانان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یادی 3ی ئاب و جینۆسایدی ئێزدییەکان دەکەنەوە کە چەکدارانی داعش "ناشیرینترین تاوانیان دژ بە مرۆڤ تۆمارکرد و سەلماندیان چەندە دژی بەئیسلام و مسوڵمانانن".

کوردپرێس:

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، "3/8/2021 یادی حەوتەمینی رۆژێکی رەشی ئەو لادەر و شێتانە بو، کەتێیدا ناشیرینترین تاوانیان تۆمارکرد دژ بە مرۆڤ و دژ بەهاوڵاتیانی ئێزدی شنگال، بەوەی پەلاماری ئەو خەڵکەیاندا و قەتڵوعامیان کردن، هەروەها ژن و مناڵیان بەکۆیلە برد".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "داعش بەم تاوانە رەشە سەلماندی کەچەند دژە بەئیسڵام ومسوڵمانان.!"

چەکدارانی داعش لە 3ی ئابی ساڵی 2014دا هێرشیانکردەسەر شنگال و دەوروبەری، لەئەنجامیشدا شەش هەزار و 417 ئێزدییان رفاند، تاوەکو ئێستاش نزیکەی سێ هەزار و 550 کەسیان رزگارکراون و نزیکەی 2770 کەسی دیکەشیان شوێن بزرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.