سوپاى توركیا لە عین عیسا خێزانێكى كوردى كۆمه‌ڵكوژ كرد
بەشی سووریا- به‌هۆى تۆپێكى تانكه شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیاوه، خێزانێكى كورد كۆمه‌ڵكوژكران و میدیاى كوردستانی سووریایش زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
کوردپرێس:
به‌گوێره‌ى میدیاى ڕۆژئاواى كوردستان، ڕۆژی چوارشەمە 4ی ئابی 2021 گوندى سه‌فاویه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهەڵاتی ناوچەی عه‌ین عیسا، له‌لایه‌ن سوپاى توركیا‌و له‌ڕێگه‌ى تانكه‌كانیانه‌وه بۆردومانكراوه‌و به‌و هۆیه‌وه ته‌واوى خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه، چوار ئه‌ندامى خێزانێك كۆمه‌ڵكوژ كراون و تائێستاش چاره‌نووسى دایك و منداڵێك له هه‌مان ئه‌و خێزانه نازانرێت، به‌ڵام ته‌رمى باوكه‌كه كه ته‌مه‌نى 54 ساڵه له‌گه‌ڵ سێ كچه‌كه‌ى به‌ناوه‌كانى (شیاز، مونا و هودا) دۆزراونه‌ته‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه سوپاى توركیا ڕێگه‌ی (ئێم4)یان لەعەین عیسا‌و ناوچەى شەرا لەعەفرین كردۆته ئامانج و بۆردومانى به‌ردوامى ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
بۆچوونی بەکارهێنەران