هه‌واڵگریی عێراق ده‌ستگیر کردنی حه‌وت ئەندامی داعشی له که‌رکووک ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازیی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریه‌وه، له شاری که‌رکوک 7 که‌س ده‌ستگیرکراون که به‌رپرسی داعش بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ده‌زگای هه‌واڵگری و لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له هه‌وڵی مه‌یدانی به‌رده‌وامدایه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر شانه نووستووه‌کانی داعش له ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆن و چالاکهکانیانیهوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێزه‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگری له پارێزگای که‌رکووک به‌پێی ماده‌ی 1/4 ی تیرۆر توانییان 7 داواکراو ده‌ستگیر بکه‌ن، له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌شدا دانیان ناوه به‌وه‌ی چه‌کداری داعشن و هاوکاری و کۆمه‌کیان بۆ داعش کۆ کردوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌ش کرد، له‌ئێستادا ده‌ستگیرکراوه‌کان و په‌ڕاوی دانپێدانانه‌کانیان ره‌وانه‌ی دادگا کراون، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێکاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران