خبر 2021-07-29 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هۆشداری دەدرێت لەبارەی کۆچی دانیشتوانی کوردی ناوچە دابڕاوەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات لە بارەی دۆخی ناوچە دابڕاوەکان و باس لەوە دەکات لە چوارساڵدا تەنها لە خانەقین و دەوروبەری زیاتر لە چوار هەزار خێزان کۆچیان کردووە.

کوردپرێس:

سالار مەحمود ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: " بەهۆی نەبوونی پرۆژەی نیشتمانی و سەرقاڵی حزبەکان بەململانێی لاوەکیەوە، پرسی ناوچەدابڕاوەکان بەخاک و خەڵکەوە بەتەواوی فەرامۆش کراوە".

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، هاووڵاتییانی کورد بە هۆی بێهیوایی لە پارێزگاریکردن لێیان ناوچەکانیان بۆ عەرەبەکان جێهێشتووە و هەر لەو بارەوە ئاماژەی بەوەداوە، کە تەنها لە لە سنوری قەزای خانەقین بە ناحیەکانی جەلەولا و سەعدیە و جەبارە و قەرەتەپە و گوندەکانەوە چوار هەزار و 230 خێزانی کورد بەرەو هەرێم باریان کردوە" و لە سنوری ناوەندی قەزای خانەقینیش 36 گوند چۆڵ کراون".

ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان داوادەکات هەڵوەستەی جدی لەسەر ئەو پرسە بکرێت و پێشنیازیشی کردووە کۆنگرەیێکی نیشتمانی سەبارەت بە پرسی ناوچە دابڕاوەکان ببەسترێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.