نێچیرڤان بارزانی له یادی 12 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حزبە دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌په‌یامێکی پیرۆزباییدا نێچیرڤان بارزانی که ئارسته‌ی عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێکه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه رایگه‌یاندووه، له یادی 12 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، به گه‌رمی پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌که‌تان ده‌که‌م.
بارزانی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک لایه‌نێکی کاریگه‌ر، ڕۆڵ و سه‌نگی به‌رچاوی له کایه و پرۆسه‌ی سیاسیی کوردستاندا هه‌یه، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رکات زیاتر یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی له هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازێت".
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر له‌په‌یامه‌که‌یدا باسی له‌وه کردووه، "هیوادارم ئه‌م یاد و بۆنانه ببنه ده‌رفه‌تی قووڵکردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی، پته‌و کردنی په‌یوه‌ندی و هاوخه‌باتیی نێوان لایه‌نه‌کان، کاری هاوبه‌ش بۆ چاره‌ی قه‌یران و گرفته‌کان به‌ره‌و پاراستنی ماف و ده‌سکه‌وته‌کان و به‌دیهێنانی ژیان و گوزه‌رانێکی باشتر بۆ گه‌لی کوردستان. دووباره پیرۆزباییتان لێده‌که‌م و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران