خبر 2021-07-22 17:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان:

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەمساڵدا تائێستا نزیکەی 2 ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نادر رۆستی لە بەرنامەیێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، هیچ داتایێکی فەرمی سەبارەت بە ژمارەی گەشتیاران بڵاورنەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری شارەکان ، لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار گەشتیار هاتوون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە، لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا و بۆ جەژنی قوربان، زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ژمارەکەش لە بەرزبوونەوەدایە، چاوەڕوان دەکرێت بۆ کۆتایی جەژن ژمارەکە 250 هەزار گەشیار تێپەڕێنێت، ئەمە پێشبینییە و رەنگە ژمارەکە لەوە زیاتر تێپەڕێت.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.