خبر 2021-07-21 09:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌ سه‌لاحه‌دین داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر سوپای عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- درەنگانێکی شەوی رابردوو ژماره‌یێک چه‌کداری داعش له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵێکی سوپای عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 21 ى 7 ى 2021 ، میدیا ناوخۆییه‌کانی عێراق بڵاویانکرده‌وه‌: شەوی رابردوو ژماره‌یێک چه‌کداری داعش له‌ ناوچه‌ی مه‌تیبیجه‌ له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین هێرشیان کردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵێکی سوپای عێراق له‌و هێرشه‌دا 2 سه‌رباز کوژراوه‌ و سێی دیکه‌ش بریندارن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌که‌ن: دوای هێرشه‌که‌، چه‌کدارانی داعش ناوچه‌که‌یان جێهێشتووه‌ و به‌ره‌و شوێنێکی نادیار هه‌ڵاتوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.