خبر 2021-07-21 08:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانەی پەلامارە تیرۆرستییەکەی بەغدا ده‌كات

بەشی جیهان- سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، ئیدانەی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدری بەغدای کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس نوسینگەی تایبەتی ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی تەقینەوەکەی کردووە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەکان، گەل و حکوومەتی عێراق کردوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوەش کراوەتەوە کە پێویستە بەزووترین کات ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە بدۆزرێنەوە و بدرێنە دەست یاسا و تێیدا هاتووە: ئەم تەقینەوە دڕندانەیە ئەوەی وەبیرهێناینەوە کە تیرۆر هیچ سنوورێک نازانێت.

دوێنێ لە بازاڕێکی میللی ناوچەی سەدری بەغدا، تەقینەوەیەک روویدا و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان به‌هۆیه‌وه بەپێی دوایین ئامارەکان‌ 80 کەس گیانیان لەدەست داوە.

سەرچاوە: kurdistan tv

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.