نزیکەی 2000 تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 2000 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و ئاماری تووشبوون بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 19ی تەمووزی 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدانی به كۆرۆنا بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند نزیكه‌ی 2هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 19كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
لە ئامارەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم هاتوه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 1985كه‌س توشی كۆرۆنابوون و 19كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له ئاماره‌كه ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 1023كه‌س له كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌و كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی به‌كۆرۆنا له‌هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌شتۆته 4599كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم هۆشداریدا له دۆخی خراپی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناو ڕایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه جارێكی تر جێگه‌ی مه‌ترسییه.
بۆچوونی بەکارهێنەران