خبر 2021-07-16 13:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دانە غاز شایستە داراییەكانی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی لە حكومەتی هەرێم وەرگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی رایگەیاند، بڕی 87 ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی دارایی بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە حکوومەتی هەرێم وەرگرتووە و بەراورد بە ساڵی رابردووش بڕی قازانجی کۆمپانیاکە بە رێژەی لەسەدا 54 زیادی کردووە.

کوردپرێس:

کۆمپانیاى دانە غاز لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە كە لە شەش مانگى یەکەمى ساڵى رابردوو، بڕى قازانجى کۆمپانیاکە 47 ملیۆن دۆلار بوە.

هاوکات، پاتریک وارد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز رایگەیاندووە، بەپێی پلانی ئەوان تاکو ساڵی 2023 بەرهەمهێنانی گازی سروشتی رۆژانە بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن، واتا بڕەکەی لە 440 ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 690 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن.

کۆمپانیای دانەغاز لە ساڵی 2008ەوە گرێبەستی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم هەیە بۆ پەرەپێدان و دەرهێنانی گازی سروشتی هەرێم.

بەپێی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان یەدەگی گازی سروشتی هەرێمی کوردستان، کە دڵنیا کراوەتەوە نزیکەی 6 ترلیۆن پێ سێجایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.