خبر 2021-07-16 06:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاگەیێندراوی لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە بارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ بەشێك لە كەسوكاری شەهیدان ڕایگەیاند؛ پاراستنی یەكێتیم بۆ دووپات كردنەوە.

کوردپرێس:

لە ڕاگەیەنراوێكدا، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ بەشێك لە كەسوكاری شەهیدان بڵاوكردەوە و نوسیویەتی: ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە خزمەت بەشێکی زۆر لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیداندا بووم، سوپاسی پەرۆشی و دڵسۆزییان دەکەم بۆ پاراستنی ناوماڵی یەکێتیی، بەڵێنم بۆ دووپاتکردنەوە کە هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی ئەو یەکێتییەی کە بەرهەمی خوێنی شەهیدەکانە و هەر ئەوەشمان کرد.

دەشڵێت: دوپاتی دەکەمەوە یەکێتیی حزبی ئەندام و کادر و لایەنگرە دڵسۆزەکانیەتی و تا یەکێتیی خاوەنی ئەو جەماوەرە دڵسۆز و خەمخۆرە بێت، ئایندە هەر بۆ یەکێتیی دەبێت و هەمیشە لە لووتکەدا دەمێنێتەوە.

دوای كۆبونەوەی لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان، ئێوارەی ئەمڕۆ، مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە ئامادەبوونى هاوسەرۆکى یەکێتى کۆبووەو تیایدا بریاردرا کە لاهور شێخ جەنگى بە هاوسەرۆکى یەکێتى بمێنێتەوە، بەڵام بە مەرج.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.