خبر 2021-07-14 04:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەنتەری میترۆ هەڵکوتانە سەر کەناڵی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی، سەرکۆنە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەنتەری میترۆ هەڵکوتانە سەر کەناڵی iPLUSی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەرکۆنە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەنتەری میترۆ لەو بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی لە سلێمانی چوونە ناو بینای كەناڵی ئای پڵەسی سەر بە (لاهور شێخ جەنگی)، هاوسەرۆكی یەكێتییەوە".

سەنتەری میترۆ دەڵێت: "چەند كارمەندێكی دەزگای میدیایی ئای پڵەس، پەیوەندییان بە سەنتەری میترۆوە كرد: باسیان لەوە كرد هێزێكی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر بینای ئۆفیسی سەرەكی كەناڵەكەیان لە گەڕەكی كوردسات، شەقامی شەست مەتری، كارمەندەكانی ناو دەزگاكەیان لە سوچێكی بیناكە دەستبەسەر كردووە كەلوپەلەكانیان شكاندووە و هەندێكیان ئازار داوە".

سەنتەری میترۆ بە "تووندی" سەرکۆنەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی تازە دامەزراوی iPLUS دەكات لەلایەن هێزێكی چەكدار لە شاری سلێمانی، داوا دەكات ململانێكانی یەكێتی شۆڕنەبنەوە بۆ "دەمكوتكردن و بەرتەسككردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری".

کەناڵەکەی لاهوور شێخ جەنگی نووسینگەی سەرەکیی لە سلێمانییە و دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری، کەناڵەکە تاوەکو ئێستا دەستی بە پەخش نەکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.