خبر 2021-07-06 07:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:

دەسەڵاتداران دوچاری گەندەڵین و میللەتیان بیرچۆتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، دەسەڵاتداران دوچاری گەندەڵی بوون و گەل و میللەت و نەوەکانی ئێستا و داهاتوویان بیرچۆتەوە.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی، ئەو قسانەی سەڵاحەدین بەهادین ڕایگەیاندووە "لەپاش 30 ساڵ حکومڕانی، مافە سەرەتاییەکانی ژیانی هاوڵاتیان کە خۆی دەبینێتەوە لە دابین کردنی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دابین نەکراون و لەگەڵ بەڵێنی کابینە یەک لە دوای یەکەکانی حکوومەت بەڵام قەیرانەکان بێ چارەسەر ماونەتەوە."

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "دەسەڵاتداران دوچاری گەندەڵی بوون و گەل و میللەت و نەوەکانی ئێستا و داهاتوویان بیرچۆتەوە، بەڵام ستەمکاری بەردەوام نابێت و ئەوانەی خۆیان بە ستەمکاری زەمانە دەزانن رۆژێک لە مێژودا هیچ ئاسەوارێکیان نامێنێت، میللەتی ئێمە شایستەی ژیانێکی باشترە و گەنجەکان ستەمی زۆریان لێدەکرێت."

ناوبراو وتووشیەتی "بەڵام دەبێت ئێمە بەپلانی ورد ڕووبەڕووی ستەمکاری بوەستین و ڕێگری بکەین لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بە کۆڵنەدان و بەردەوامی کۆششەکان دەرەنجامەکان بەرەوباشتر دەڕۆن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.