لە 24 سەعاتی رابردوودا لە هەرێم زیاتر لە هەزار تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا بەشێوەیێكی بەرچاو هەڵكشاوەو هاوكات شەش توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە سیانیان لە هەولێر و سیانیان لە سلێمانی بون.
کوردپرێس:
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستە ڕوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 10 هەزارو 475 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێ زیاتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 71 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 625 توشبوش چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 3 لە هەولێر، 3 لە سلێمانی.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران