بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە خورماتوو کەسێک گیانی لەدەست دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی بههۆی تهقینهوهی بۆمبێكی چێنراوەوە له گوندێكی سەر بە قەزای خورماتووو کەسێک گیانی لەدەست دا و سیانی دیکەش بریندار بوون.
کوردپرێس:
میدیاكانی عێراق لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردۆتەوە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو بە خێزانێکی عەرەبی گوندی زەنجلەی رۆژئاوای شارۆچکەی خورماتو تەقییەوەو له ئهنجامدا ئافرهتێك گیانی لهدهستدا و دو پیاو و منداڵێک برینداربون.
ئەوەشیان خستۆتە ڕوو، بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو كراون.
سەرچاوە ئەمنییەكان داعش بە بەرپرسانی تەقینەوەكە دەزانن بەو پێیەی ماوەیەکە چەکدارانی ئەو رێکخراوە دەستیان بە چالاکی کردوەتەوە لە سنورەكەدا.
بۆچوونی بەکارهێنەران