خبر 2021-07-02 13:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گرژی لە نێوان کوردەکان و هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی سووریا ڕووی دا

بەشی سووریا- گرووپی ناسراو بە دیفاع وەتەنی سەر بە دەوڵەتی سووریا چەند گەنجێکی کوردی لە حەسەکە دەستبەسەر کرد و دەڵێت ئەو کارە وەڵامێک بوو دەستبەسەرکرانی فەرماندەیێکی ئەو گرووپە کە هێزە کوردییەکان دەستبەسەریان کردبوو.

کوردپرێس:

میدیاکانی باکووری سووریا ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگەیاند گرووپی ناسراو بە دیفاع وەتەنی سەر بە هێزی دیمەشق ژمارەیێک گەنجی کوردیان لە بازاڕی شاری حەسەکە دەستبەرە کردووە.

سەرچاوە خۆجێیییەکان دەڵێن ئەندامانی گرووپی دیفاعوەتەنی چوونەتە ناو دووکانێک و چەند گەنجی مەدەنیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەو دەستبەسەرکردنە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە پێشتر هێزی ئاسایش فەرماندەیێکی گرووپی دیفاع وەتەنیی دەستبەسەر کردبوو.

سەرچاوەکان زیادیان کردووە کە چەندین ناوەندگیر هەوڵ دەدەن کۆتایی بەو گرژییە بهێنن چوونکە مەترسیی ئەوە لە ئارادایە کە ئەو بابەتە ببێتە هۆی پێکدادان لە حەسەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.