خبر 2021-07-01 13:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا و سەرۆک وەزیرانی عێراق پرسی چاکسازیی ئابووری عێراقیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئورسولا ڤۆندێر لایان سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئورسولا ڤۆندێر لایان سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام داوا و رایگەیاند، پشتیوانی چاکسازی ئابووری لە عێراقدا دەکەین.

ناوبراو وتیشی: عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر چاکسازی بکەن، هەموو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە سوودمەند دەبن.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا راشیگەیاند: پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازادانە و بێلایەن بەبێ دەستێوەردان بۆ عێراق دەکەین.

جەختیشی کردەوە، هاوبەشی کردن و دۆستایەتیمان بۆ عێراقێکی ئارام، سەرکەوتوو و دیموکراسشی بەردەوام دەبێت، ئەوەش بەچاکسازی ئابووری دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.