کەیسی هەڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر 20 په‌رله‌مانتار روانه‌ی لێژنه‌ی گشتی په‌رله‌مانی تورکیا کرا
بەشی تورکیا- كۆمیسیۆنی دادوه‌ری په‌رله‌مانی توركیا، كه‌یسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی 20 ئه‌ندام په‌رله‌مانی توركیای په‌سه‌ند كرد و كه‌یسه‌كه‌ی روانه‌ی لێژنه‌ی گشتی په‌رله‌مان كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كه‌یسه‌كه‌دا بێجگه له‌وه‌ی داوا كراوه كه پارێزبه‌ندی سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، كه‌مال قڵێجدارئۆغڵو هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، هاوكات داوا له په‌رله‌مان كراوه كه بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه په‌له له په‌سه‌ند كردنی كه‌یسه‌كه بكات.
هه‌ر چه‌ند زۆربه‌ی زۆری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندییه‌كه‌یان كراوه په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ن، به‌ڵام چه‌ند په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی پارته جیاجیاكانی وه‌كوو ئیی پارتی و جه‌هه‌په‌یش هه‌ن.
هه‌روه‌ها له نێو كه‌یسه‌كه‌دا داوا كراوه كه پارێزبه‌ندی تاقه په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كری پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان سالحه ئایده‌نیزیش هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
سەرچاوە: کوردستان تی ڤی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران