پاش هەڵگرتنی هەندێک لە ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە کۆرۆنا پرۆسه‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ی ژیان له تورکیا ده‌ستیپێکرد
بەشی تورکیا- قۆناغی سێیه‌می پرۆسه‌ی ئاساییکردنه‌وه‌ی قۆناغبه‌ند له تورکیا، به ره‌چاوکردنی ژماره‌یه‌ک رێوشوێنی دیاریکراو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنای ده‌ستیپێکرد.
کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و گشتاندنه‌ی کە وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا بڵاوی کردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی ئاساییک ردنهوه بۆ قۆناغی سێیه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و رێوشوێنانهیش خراونه‌ته روو که هه‌ڵگیراون.
به‌م پێیه سنووردارکردنی هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌کان له کاتژمێر ٢٢:٠٠ تا کاتژمێر ٠٥:٠٠ له رۆژانی دووشه‌ممه تا شه‌ممه به جۆرێک که ته‌واوی رۆژی یه‌کشه‌ممه بگرێته‌وه کۆتایی هات.
ته‌واوی شوێنکاره‌کان به‌پێی ئه‌وه‌ی مۆڵهکاتی کاتی کارکردنیان پێ دراوه ده‌توانن له کاته‌کانی ده‌سپێکی کاردا، ده‌ست به‌کاره‌کانیان بکه‌ن و له کاتی کۆتایی کاریشدا ده‌ست له کار هه‌ڵبگرن.
کۆتایی به سنووردارکردنی هه‌ڵگرتنی سه‌رنشینان هێندرا له هۆکارە گشتییه‌کانی هاتوچۆدا له‌ناو شار و له‌نێوان شاره‌کاندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران