خبر 2021-07-01 09:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بە حوکمی ڕێبەری باڵای وڵات:

حوجەتولئیسلام موحسنی ئیژەیی وەکوو سەرۆکی دەزگای داد دیاری کرا

بەشی ئێران- ڕێبەرى باڵاى ئێران حوجەتولئیسلام موحسنی ئیژەیی وەکوو سەرۆکی دەزگای داد دەست نیشان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى سەرکەوتنى ئیبراهیم ڕەئیسى سەرۆکی پێشووی دەزگای داد، لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى وڵاتدا، ئایەتۆڵڵا خامنەیى ڕێبەرى باڵاى ئێران، غوڵام حوسێن موحسنی ئیژەیی بۆ سەرۆکى دەسەڵاتى دادەوەرى لەشوێنى سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران دیاری کرد.

ئیژەیی پێشتر وتەبێژى فەرمى دەسەڵاتى دادوەرى ئێران بووە و چەند ساڵێک لەو پۆستەدا خزمەتى کردووە هەورەها لەساڵانى نێوان 88 بۆ 92ی هەتاوی، ئیژەیی دادوەرى گشتى ئێران بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.