لاهور شێخ جەنگی: قووڵایی ستراتیژیمان لە بەغدایە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسی لە بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند؛ ئێمە وای دەبینین قووڵایی ستراتیژمان لە بەغدایە لە ڕوانگەی ئەو دەستوورەی کە پارێزگاری لە مافەکانمان دەکات و تاکە چەکە لە ئێستادا بەرگریی لە مافەکانمان پێبکەین.
لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بە بە دۆخی ئەمنی و بەردەوامیی مەترسییەکان کرد و ڕایگەیاند ؛ بەردەوامی هەڕەشەکان لەسەر ئەزمونەکەمان دەخوازێت کە زیاتر گرنگی بە هێزی پێشمەرگە بدەین، هەر بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یهكخستنی پێشمهرگهی کردووە بە ئەولەویەتی کارەکانی و ڕۆڵی کارای هەیە تیایدا، لە پێناو ئەو ئامانجەی كه هەرێمی کوردستان ببێت بە خاوەن هێزێکی دامەزراو و نیزامیی مهشقپێكراوی تۆكمهی نیشتمانی و هەمیشە ئامادەبێت بۆ بەرگری کردن له بهها باڵا كوردستانییهكان.
دواتر باسی لە پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کرد و وتی، ئەگەر کورد یەکڕیز و یەکدەنگ بێت لە بەغدا دەتوانێت لە ڕێگەی خەباتی پارلەمانییەوە کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانمان بکەین، لەو سۆنگەیەشەوە پێکهێنانی هاوپەیمانیی نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕانی بە دەستکەوتێکی گەورە لە قەڵەمدا و جەختی کردەوە کە دەرگای هاوپەیمانییەکەمان کراوە دەبێت بۆ هەموو ئەو لایەنانەی کە بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمانیان لەبەرچاوە و دەیانەوێت بەیەکەوە و بە بەهێزی بەرگری لە مافەکانی میللەتەکەمان بکەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران