ته‌ندروستیی هه‌رێم: 723 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه نۆ هه‌زار و چوارسه‌د و هه‌شت پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 723 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون و 549 تووشبووش چاك بوونه‌وه، 6 تووشبووش مردوون.
کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردودا 9408 پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا 723 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كه 164 له هه‌ولێر، 241 له سلێمانی، 286 له دهۆك، 32 له گه‌رمیان بوون.
ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 549 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها 6 كه‌سیش مردون، 5 كه‌س له سلێمانی و كه‌سێكیشیان له هه‌ولێر بوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران