پاش پەسەندکرانی حوکمی سزاداراونی بادینان لە دادگای تەمیزی هەرێم؛
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: پێویستە چاکسازیی خێرا لە سیستەمی دادوەریی هەرێمی کوردستان بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرایەتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له‌دوای په‌سه‌ندكردنی بڕیاری سزادانی چالاكوانه‌كانی بادینان ڕایگه‌یاند، پێویسته چاكسازی له داموده‌زگای سیستمی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
کوردپرێس:
نوێنەرایەتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ڕایگه‌یاند، به‌داخه‌وه بڕیاره‌كه‌ی دوێنێی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ئه‌نجامدانی چاكسازی داموده‌زگاییانه له سیستمی دادوه‌ری له‌وپه‌ڕی پێویستدایه له كوردستانی عێراقدا.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وه‌شی خستووەته ڕوو، ئه‌نجامدانی چاكسازی بۆ پێشگرتنه له بڕیاری هەڵەی وه‌ك سزادانی چالاكوانه‌كانی بادینان له ئاینده‌دا.
دوای چه‌ندین ناڕه‌زایی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی دوێنێ 27/6/2021 دادگای بالا بڕیاری سزادانی 5 چالاكوانی بادینانی به‌شه‌ش ساڵ زیندانی وه‌ك خۆی په‌سه‌ندكردو ته‌نها ناوی كونسوڵخانه‌كانی له بڕیاره‌كه‌دا ده‌ركردبوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران