خبر 2021-06-28 07:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا بەیاننامەیێکی لەبارەی بۆردوومانەکەى ئەمەریکا بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا راگەیەندراوێکی لەسەر بۆردومانەکەى ئەمەریکا بۆ سەر بارەگایەکیان لەسەر سنوورى نێوان عێراق-سووریا، بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا 28ى حوزەیرانى 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لە بۆردوومانەکەى ئەمەریکا بۆ سەر بارەگایێکى کەتیبەکە لەسەر سنوورى عێراق-سووریا، چوار چەکدارى کەتیبەکە گیانیان لەدەست داوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە کاتژمێر 2 بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی حوزەیران فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بارەگای تیپی 14 حەشدی شەعبی-یان لەسەر سنوورى نێوان عێراق-سووریا بۆردوومان کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.