خبر 2021-06-26 15:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە رۆژی شەممە بە درۆن کرایە سەر هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە رۆژی شەممە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا. ئەم هێرشە ئاماژەیێەکی روونی پێشێلکارییە بەرامبەر سەروەری عێراق".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی چەند درۆنێکەوە هێرش دەکرێتە سەر پارێزگای هەولێر و هێرشەکە لە نزیک گوندی براغ، بە دووری 3 کیلۆمەتر لە نزیک کۆنسوڵخانە نوێیەکەی ئەمریکا بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.