خبر 2021-06-22 02:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سلێمانى شەڕە تەقە لەنێوان دوو هێزی ئەمنى روویدا و 9 کەس بریندار بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەو لە شارى سلێمانى گرژی لەنێوان دوو هێزى ئەمنی دروست بوو و 9 برینداری لێکەوتۆتەوە.

کوردپرێس: بەپێی زانیارییەکان چەند کەسێک لە ئۆتۆمبێلێکدا بوون و تەقەیان کردووە لەو کاتە هێزێکى پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنى تەقەکردنەکەو دواتر گرژی لەنێوانیاندا دروست بووە.

هەروەها بەهۆى ئەو تەقەکردنانەوە 9 بریندار هەن، حەوت لەو کەسانەی برینداربوون کارمەندی ئاسایشی سلێمانین و یەکێکی دیکەش کارمەندی پۆلیسی فریاکەوتن و ئەوەی دیکەشیان لە هێزی کۆماندۆ ناسراو بە هێزی ئاڵتوونی برینداربووە".

گوتیشی "دەنگۆی گیان لەدەستدانی فەرماندەیێکی هێزی کۆماندۆ بەهۆی شەڕە تەقەکە سلێمانی هەیە، بەڵام تائێستا زانیارییەکان پشتڕاست نەکراونەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لەبارەی رووداوەکە زانیاریان نەخستووەتەڕوو".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.