خبر 2021-06-19 08:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کونسووڵی ئێران لە هەولێر سپاسی کارئاسانی کردنی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسووڵی ئێران لە هەولێر پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە هەرێمی کوردستان، سپاس دامودەزگای حکوومیی هەرێمی کرد کە یارمەتیدەریان بوون بۆ بەڕێوە بردنی ئەو هەڵبژاردنە.

کوردپرێس:

نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا سپاسی هەموو دامەزراوە و دەزگایێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێراندا ئاسانکارییان بۆ کردن.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا سپاسی وەزیری ناوخۆ، وەزیری پێوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پێوەندی لەگەڵ ئێران، پارێزگارانی هەولێر و دهۆک و سلێمان و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان، قایمقامەکان و هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس کراوە.

شایانی باسە پڕۆسەی دەنگدانی خولی سێزدەهەمی سەرۆککۆماریی ئێران و خولی شەشەمی ئەنجومەنەکانی شار و گوندەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی 28ی جۆزەردان بەرامبەر بە 18ی حوزەیرانی 2021 دەستی پێکردبوو و چەند جار ماوەی دەنگدان درێژ کرایەوە و لە ئەنجامدا کاتژمێر 2ی دەمەوبەیانی شەمە کۆتایی هات و لە ئەنجامی بەراییدا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە جیاوازیی زۆرەوە وەک سەرۆککۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.