دەیان هەڵسووڕاوی دیکەی گۆڕان دەستیان لە حزبەکەیان کێشایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە نامەیێکدا 69 کەس لە کادران و هەڵسووڕاوانی بزووتنەی گۆڕان وازهێنانی خۆیان لە بزووتنەوەکە ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو هەڵسووڕاوانەی گۆڕان ژمارەیان 69 کەسە و لە نامەکەیاندا دەڵێن "ئێمە کۆمەڵێک ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی قەزای شەقڵاوە، کە لە بازنەیێک و چەند رایەڵەیێک پێکدێن، بەتێکڕای دەستە و ئەندامان و ھەڵسووڕاوانمان بڕیارمان دا دەست لە بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵبگرین و چیتر لەناو ئەو بزووتنەوەیە درێژە بە خزمەت کردن نەدەین".
سەبارەت بە هۆکاری وازهێنانیان دەڵێن ھیج پێویست بە روونکردنەوە ناکات، ھۆکارەکان دیار و ئاشکران.
ئەمە لە کاتێکدایە پێش هەفتەیێک 65 بەرپرس و هەڵسووڕاوی دیکەی ئەو حزبە لە سنووری شاری هەولێر، بڕیاریان دا بەیەکجاری واز لە گۆڕان بهێنن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران