خبر 2021-06-13 12:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق: 26 کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان ماون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگه‌یاند، ژمارەی ئاوارەكان لە عێراق و ھەرێمی كوردستان لە 750 ھەزار خێزانەوە بۆ 37 ھەزار خێزان كەمبووەتەوە.

کوردپرێس:

کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاشكرای كرد، بەپێی دوایین ئامار، كۆی ئاوارەکان ژمارەیان 37 هەزار خێزانه‌، لەوانە 30 هەزار یان لەکەمپەکانی ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن و ئەوانه‌ی دیكەش لە کەمپەکانی فەلوجە و ئەنبار و نەینەوان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی خێزانە ئاوارەکان لە دوای ساڵی 2014ـه‌وە 750 هەزار خێزان بووە، ئێستا ئه‌و ژماره‌یه‌ کەمبووە بۆ 37 هەزار خێزان، لەم چەند مانگەی دواییشدا چەندین خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان و زیاتر لە 50 کەمپیش داخراون.

بریکاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق روونیكرده‌وه‌، 26 کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان ماون، کە 16 کەمپ لە دهۆكه‌، 6 كه‌مپ لە هەولێره‌ و 4 کەمپیش لە سلێمانی خێزانە ئاوارەکانی عێراقی تێدا ماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.