خبر 2021-06-11 13:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی یۆنان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە ئەسینا کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی 11ی حوزەیرانی 2021 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆک وەزیرانی یۆنان، لە ئەسینای پایتەخت کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژویی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندی دولایەنە دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا، هیواشی خواست کە لە ئایندەیێکی نزیکدا سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ببینێت.

سەرۆک وەزیرانی یۆنان، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیشاندا و بە سەردانێکی مێژویی ناوبرد کە یەکەمجارە سەرۆک وەزیرانێکی هەرێمی کوردستان سەردانی یۆنان دەکات، سەرۆک وەزیرانی یۆنان، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئاماژەشی بەوەدا کە بەم نزیکانە، بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومی و وەبەرهێنەرانی یۆنانی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، پەرەسەندنەکانى ناوچەکە بەگشتى، ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.