خبر 2021-06-06 06:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا

بەشی عێزاق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشیان بۆسەر مۆڵگە و بنکەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری قەزای کفری دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەى جەنگی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناحیەی زنانە لە سنووری قەزای کفری لە چەند قۆڵێکی جیاوازەوە بۆسەر بنکە و مۆڵگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش دەستیپێکرد.

ئاماژەى بەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتی ھێزە ئاسمانییەکانی ئیتالیا بەردەوامە و ناو بە ناو دەنگی فرۆکە جەنگییەکان بەر سەر ئاسمانی ناوچەکە دەبیسرێت.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لیوای کۆماندۆ و لیوای ١٤٤ی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بەشدارن، گوندی بەلەگە بەھۆی ھەڕەشەی داعشەوە بەتەواوی لەلایەن دانیشتوانییەوە چۆڵ کراوە.

مانگی رابردوو وەزارەتى پێشمەرگەى هەریم و وەزارەتى بەرگریی عێراق لەسەر پێکهێنانى ژوورى ئۆپەراسیۆنى هاوبەش رێککەوتن کە لە پارێزگاى مووسڵەوە دەست پێدەکات تا سنوورى خانەقین لە پارێزگای دیالە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.