خبر 2021-06-06 09:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی بنکەی عەین ئەسەد دوو درۆنی خستەخوارەوە

بەشی عێراق و هەرێم کوردستان- سیستەمی دژە مووشەکیی سەربازگەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستەخوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانی سی ڕام، کە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکان بەکار دەهێنرێت، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار تێکشکاند.

هاوکات، کۆلۆنیل واین ماروتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی لە عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێنەکەوتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.