هەڵوێستی کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، لەبارەی هێرشی پەکەکە بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆنسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر ئیدانه‌ی هێرشی په‌که‌که‌ی کرد بۆ سەر کاروانێکی پێشمەرگە کە بووە هۆی گیان لەدەست دانی پێنج پێشمەرگە و برینداربونی ژمارەیەکی دیکە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،جه‌یمس سۆرنتۆرن کۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، ئیدانه‌ی هێرشی ئەمڕۆ چه‌کدارانی په‌که‌که‌ی کرد بۆ سه‌ر کاروانێکی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، که له ئاکامدا پێنج پێشمه‌رگه گیانیان لەدەست دا و 7یش برینداربوون.
له به‌شێکی تویته‌که‌یدا، کۆنسوڵی به‌ریتانیا سه‌ره‌خۆی له که‌سوکاری قوربانیان کردوە ده‌کات.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، چه‌کدارانی په‌که‌که، به مووشه‌ک کاروانێکی هێزی پێشمه‌رگه‌یان له چیای مه‌تینی سنووری قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆک، کرده ئامانج.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران