پارێزگاری دهۆك له‌گه‌ڵ پارێزگاری شه‌رناخ به‌دواداچوون بۆ بڕینه‌وه‌ی دار ده‌كه‌ن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ریی گشتیی توركیا و پارێزگاری شه‌رناخ به‌دواداچوونی بۆ بابه‌تی بڕینه‌وه‌ی دار له سنووری پارێزگای دهۆك كرد، دوای دانوستان، بڕیار درا هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌و كاره بكرێت.
کوردپرێس:
شەوی ڕابردوو له په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا، قائیمقامی زاخۆ له‌گه‌ڵ قائیمقامی شه‌رناخ بڕیاریان داوه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن، بۆ نه‌هێشتنی بڕینه‌وه‌ی دار له سنووری زاخۆ و هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه، كه ئه‌و كاره‌ی كراوه، زێده‌ڕه‌وییه و مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
قائیمقامی زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داوا له هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌ین، له هه‌ر شوێنێك دار ببڕێته‌وه، به زووترین كات به به‌ڵگه‌وه داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ین و زێده‌ڕه‌وی له‌سه‌ر دره‌خته‌كانی كوردستان نه‌كرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران