خبر 2021-06-01 01:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم 32 پەرلەمانتار داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- 32 پەرلەمانتاری کوردستان داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "تاوەکوو ئێستا 32 واژۆی پەرلەمانتارانمان کۆ کردوەتەوە بۆ دانیشتنی پەرلەمان لەشکرکێشی سوپای تورکیا و لەناوبردنی دارستانەکانەکان و دروست کردنی ھەڵوێستێکی نیشتیمانی".

23ی مانگی نیسانی ئەمساڵ سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستپێکرد و لەو کاتەوە تا ئێستا پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە روودەدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.