ئه‌دهه‌م بارزانى: ناتوانم له وڵاتێک‌دا بمێنمه‌وه تورکیا داگیرى بکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌دهه‌م بارزانى سه‌رۆکى پێشووى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له سلێمانى به ئاژانسى فوراتى راگه‌یاندووه، ئه‌و به هیچ شێوه‌یێک له خاکى هەرێمی کوردستان هه‌ڵنه‌هاتووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووە: "له ماوهیێکى نزیکدا به بزووتنه‌وه‌ى گه‌لى شۆڕشگێڕییه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه و له‌م رووه‌وه خه‌باتم هه‌یه و گه‌ل پشتیوانيم ده‌کات".
هاوکات بارزانى ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که جگه له بزووتنه‌وه‌ى شۆڕشگێڕى بڕواى به هیچ حیزبێک نییه، بۆ ئه‌وه‌ش خه‌بات و هه‌وڵى هه‌یه و له ماوهیێکى نزیکدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان.
رۆژى 29ى ئه‌م مانگه ئه‌دهه‌م بارزانى له پۆستێکى فه‌یسبووکدا رایگه‌یاندبوو، ده‌ڤه‌رى بادینان که‌وتووه‌ته به‌ر شاڵاوێکى چڕى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و ده‌وڵه‌تى تورکیا هه‌ر جوگرافیا و ناوچهیێکى له‌رووى سوپایى داگیر کردبێت، هه‌رگیز پاشه‌کشه‌ى لێ نه‌کردووه، باسی له‌وه‌ش کردبوو، کاتى لێدانى زه‌نگى مه‌ترسی هاتووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران