خبر 2021-05-29 13:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە رووداوێكدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردووەتەوە، لە رووداوێكی هاتووچۆدا دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و پێشمەرگەیێكی تریش بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەكاتی چوونیان بۆ وەرگرتنی مووچەكەیان چەند پێشمەرگەیێكی فەوجی 1ی لیوای 4ی پیادە تووشی رووداوێكی نەخوازراوی هاتوچۆ بوون.

ئەوەش هاتووە، لەئەنجامی رووداوەكە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەست دا و پێشمەرگەیەكیش بریندار بووە. وەزارەتەكە سەرەخۆشی لە خانەوانەی قوربانیەكان كردووە و هیوای زوو چاكبوونەوەشی بۆ بریندارەكە خواستووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.