خبر 2021-05-24 08:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ جێبەجێ کردنی یاسای بودجەی فیدراڵی شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێ کردنی یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

کوردپرێس: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاندووە، گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق نەوەستاون و پەیوەندی بەردەواممان هەیە.

قوباد تاڵەبانی ئاشکراشی کردووە، کە بەم نزیکانە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێ کردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق گفتوگۆ دەکات.

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەشبینیی خۆی بە جێبەجێ کردنی یاسای بودجە و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، نیشان داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.