خبر 2021-05-21 09:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەواڵی گواستنەوەی فڕۆکە ئێف 16کانی عێراق لە بەلەدەوە بۆ شوێنی دیکە ڕەت دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی ئوپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کۆی ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە گواستنەوەی فڕۆکە ئێف 16ەکانی ئەو وڵاتە لە بنکەی ئاسمانیی بەلەدەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەکەن.

کوردپرێس:

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند لیوا تەحسین خەفاجی فەرماندەی ئوپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: فڕۆکە ئێف 16کان بڕبڕەپشتی هێزی ئاسمانیی عێراقن و لە بنکە ئاسمانیی بەلەد جێگیر کراون و بۆ هیچ شوێنێک نەگوازراونەتەوە.

خەفاجی زیادی کرد: توانای بەرزی هێزی سەربازی و ئەمنیی عێراق لەو ئاستەدایە کە ئەمنی فڕۆکەکانی خۆی بپارێزێت و گەرەنتیی چالاکیی بەردەوامیان بکات.

شایانی باسە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی نۆی ئایار باسی ئەوەی کردبوو کە فڕۆکە ئێف 16کانی عێراق پێویستە بۆ شەڕی داعش بەکاربهێنرێن و جەختی کردەوە کە کاری بێ سوود دەبێتە هۆی کشانەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە ئەرکی چاودێری کردن و چاک کردنەوەی فڕۆکەکانیان لە ئەستۆیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.