فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە دهۆک بۆردومان کرد/ کوژراو بریندار هەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆكه جهنگیهكانی توركیا بۆردومانى ئۆتۆمبێلێكیان له ناحیهی مانكیشكێ سەر بە پارێزگای دهۆک کردە ئامانج بەبیانوى بوونى گەریلاکانى پەکەکە لەو ئۆتۆمبێلەدا.
کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 21ی ئایاری 2021 میدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند درەنگانێکى شەوى رابردوو ئۆتۆمبێلێكیان لهنزیک دووڕێیانی دیلیا له ناحیهی مانكیشكێ كردووهته ئامانج، ژمارهیێک كوژراو و برینداری لێكهوتووهتهوه، بهڵام تا ئێستا ژمارهی قوربانییهكان و ئەندام بوون یان نەبوونیان لە پەکەکە نهزانراوه.
سەرچاوەیێک بۆ شارپرێس ئاماژەى بەوە کردووە، کە بەهۆى بۆردومانەکەوە ئەوانەى لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون گیانیان لەدەست داوە، بەڵام تائێستا ئاشکرا نەبووە کە ئەو ئۆتۆمبێلە دروست هى گەریلاکانى پەکەکە بووە یان هاوڵاتى بوون.
لەسەر بۆردومانەکە تائێستا پەکەکە هیچ راگەیەنراوێکى بڵاو نەکردوەتەوە، بەڵام میدیاکانى تورکیا بڵاویان کردوەتەوە کە فڕۆکە جەنگییەکان ئۆتۆمبێلێکى پەکەکەیان لە پارێزگاى دهۆک کردووەتە ئامانج.
بۆچوونی بەکارهێنەران