مه‌سروور بارزانی و جینین پلاسخارت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵییان تاووتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی ئایاری 2021 لە کۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی و جینین پلاسخارت بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
ڕۆڵى ئه‌رێنیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چارەسەرکردنی کێشەکان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، به‌شێكى دیكه‌ى تەوەرەکانی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران