خبر 2021-05-20 05:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی: دەبێت بەر لە نووسینەوەی دەستوور پرۆسەی سیاسی بگۆڕین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند، دەبێت یەکەم جار بەر لە نووسینەوەی دەستوور پرۆسەی سیاسی بگۆڕدرێت.

کوردپرێس:

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پانێڵی کۆنفرانسی یەکڕیزی و دەستووردا رایگه‌یاند: "بە بڕوای من یەکڕیزی دەستەبەرکەری دەستوورە. ئێمە دەبێت یەکەم جار پرۆسەی سیاسی لە کوردستان بگۆڕین."

هاوسەرۆکی یەکێتیی وتیشی: "ئەوەی کە ئێستا هەیە زۆر دوورین لە یەک. دەتوانین زۆر بە ئاسانی لە یەک نزیک ببینەوە و گەلەکەمان ئاشت بکەینەوە. دەبێت بەرنامەیەکمان هەبێت، دەستوورەکە زۆر گرنگە و پێویستی بە ئیشێکی زۆر جیددی و لێکۆڵینەوەیە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.