نێچیرڤان بارزانی: ئاڵۆزییەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل دەبێت لە ڕێگای ئاشتیانەوە چارەسەر بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی دەربڕی لەو کردەوە توندوتیژییانه‌ی کە لەمدوایەدا له‌نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل درووستبووه و داوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه ده‌کات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە (12ی ئایاری 2021) له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی کرده‌وه، "نیگه‌رانین که شوێنه پیرۆزه‌کان کراونه‌ته ئامانج و داوای چاره‌سه‌ری ئاشتییانه ده‌که‌ین، له‌هه‌مان کات داواکارم هه‌موو لایه‌ک دانبه‌خۆیاندا بگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له‌و کرده‌وه توندوتیژییانه‌ی به‌م دواییه له‌نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل درووستبووه، هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌که‌ین، که بووه‌ته هۆی قوربانیدان، که هاووڵاتیان، به تایبه‌تیش منداڵان کراونه‌ته ئامانج.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران