سەرۆک وەزیرانی عێراق:
لیژنەیێک بۆ ناردنی بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیێک پێکهێنراوە و کار لەسەر ئەوە دەکات کە بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ چەند میدیایەکدا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێم لەسەر پڕۆژەی بودجە و مادەی 11 باش بوو و بە وردی کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێوان هەردوولا.
کازمی ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە جدین لە جێبەجێ کردنی یاساکە و بەڵگەش بۆ ئەوە ئەوەیە کە ئێستا لیژنەیەک کار دەکات بۆ ناردنی بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی کوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران