لە که‌رکووک رێوشوێنی ئه‌منی توند لە دژی داعش ده‌گیرێته‌به‌ر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌هۆی زیاد بوونی هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یێکی پارێزگای کەرکووک، رێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌و پارێزگایه ده‌گیرێته‌به‌ر.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و باره‌وه ئه‌میر نوری وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی که‌رکووک، له لێدوانێکدا رایگه‌یاندووه، چوار یه‌که‌ی سه‌ربه هێزه تایبه‌تییه‌کانیان له باشووری که‌رکووک به تایبه‌ت له ناوچه‌ی کێڵگه نه‌وتییه‌کان جێگیر کردووه.
وته‌بێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له رۆژانی رابردوو داعش 13 په‌لاماری له کەرکووک ئه‌نجام داوه و روونیشی کرده‌وه، "ژماره‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدراڵی له کەرکووک زیاد کراوه و پشتیوانی سه‌ربازیی بۆ ره‌وانه کراوه".
له ماوه‌ی رابردوودا هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌کانی عێراق و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له چه‌ند ناوچه‌یێکی عێراق به تایبه‌تی ناوچه جێناکۆکه‌کان و کەرکووک زیاتر بووه و هۆکاره‌که‌شی بۆ بوونی بۆشایی ئه‌منی له‌و ناوچانه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران