یەکگرتووی ئیسلامی له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورە وەک مه‌رجه‌عێكی باڵا بۆ هه‌رێمی كوردستان
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی یەکگرتوی ئیسلامی، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یەکگرتوو به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵا پێشوازیی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای یاوه‌ری كرد.
لە کۆبوونه‌وەکه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی دواین پێشهاته سیاسیەکان و په‌یوه‌ندیەکانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان هێزه سیاسیەکان و پرسی ئاماده‌سازیەکان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وەکرا.
له به‌شێكی تری دیدارەکه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی یەکگرتووی بەرز نرخاند له پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیەکاندا و رایگه‌یاند، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان خزمه‌ت به ئێستا و ئاینده‌ی كوردستان دەکات .
هه‌ر لە کۆبوونه‌وەکه‌دا پرسی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ركرا و ئه‌مینداری گشتی ته‌ئكیدی له‌سه‌رئه‌وە کرده‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یەکگرتوو له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووره، وه‌ک مه‌رجعیه‌تێكی باڵا بۆ هاوڵاتیان و پێكهاتەکانی هه‌رێمی كوردستان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران