خبر 2021-05-03 23:47 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکانی یەکێتیی و سەرۆک کۆماری عێراق جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بوونەوە و باسیان لە گرنگیی پاراستنی یەکڕیزی نێوان لایەنەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و دوورلەساختەکاری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردوەتەوە، " لەگەڵ هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی پێشوازیمان کرد لە د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، لە دیدارێکدا گفتوگۆمان کرد دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان".

جەنگی باسی لەوەش کردوە، ئاماژەمان بە گرنگیی ڕۆڵی نیشتیمانیی سەرۆک کۆمار کرد بۆ کارکردن لەسەر یەکخستنی ڕیزەکان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی بە پشتبەستن بە دەستوور کە بەشداری ڕاستەقینە و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان لەخۆ بگرێ‌، سوپاسی د.بەرهەممان کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی کە تیادا سەرکەوتوو بووە بۆ دەربازبوون لەو ئاستەنگانەی کە پێشتر هاتوونەتە پێش و تێپەڕاندنی کێشەکان بە شێوەیێکی ژیرانە کە خێر و بەرژەوەندیی گەلی تیادا بێ‌ بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.

لاهوور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەش کردووە، باسمان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد و ڕامانگەیاند کە هەڵبژاردنی داهاتوو هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی و دانانی بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان.

روونیش کردوەتەوە، لەو ڕووەشەوە جەختمان لەسەر ڕەخساندنی زەمینەیێکی گونجاو کردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت.

ناوبراو دەشڵێت باسمان لە بەستنی هاوپەیمانیی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کرد بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بە هەنگاوێکی گرنگمان لە قەڵەم دا بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد و بەدەست هێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کورد لە بەغدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.