خبر 2021-05-03 12:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی و عەلی باپیر کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کرد و کۆ بوونەوە.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری جەعفەر مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کرد و کۆ بوونەوە.

بەپێی زانیارییەکان، مەبەستی سەرەکی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای عەلی باپیر، پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە هەیە و بۆ ئەوەیە هەماهەنگی لەو بابەتەدا لە نێوانیاندا هەبێت.

کۆمەڵی دادگە‌ری کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتیدا هەیە و چاوەروان دەکات دوو کورسی لە سنوری سلێمانی بە دەستبهێنێت، هاوکات، لە هە‌ولێر عەبدولستار مە‌جیدیشی کاندید کردووە و چاوی لەسەر ئەوەیە لە هەولێریش كاندیدێكی دەربچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.