بەیاننامەی کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا له هه‌ولێر لەبارەی هێرش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریکا له هه‌ولێر په‌یامێکی له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی چه‌کدارانی داعش بۆسه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ بڵاو کرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریکا له هه‌ولێر له په‌یامێکدا که له‌پێگه‌ی فه‌رمی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاوی کردوه‌ته‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و خێزانه‌کانی ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌کات که له هێرشێکی داعشدا له پردێ (ئاڵتون کوپری) شه‌هید بوون.
کونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریکا راشیگه‌یاندووه، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پابه‌ند ده‌مێنێته‌وه به ڕاوه‌ستان هاوشانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه عێراقیه‌کانی تر بۆ دڵنیاییدان له‌وه‌ی داعش به ته‌واوه‌تی شکستی پێهێنراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران